ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

” چاڤی ئامادەیە بۆ راهێنەرایەتی بارسێلۆنا “

یاریگا
سانتی کازۆرلا، یاریزانی ئیسپانی یانەی سەدی قەتەری پێیوایە چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەی تەواو ئامادەیە بۆ راهێنەرایەتی کردنی یانەی بارسێلۆنا.

یاریزانە ئیسپانیا بە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گوتووە ” چاڤی کەسێکە کە دەتوانێت هەموو کێشەکانی بلاوگرانا چارەسەر بکات، ئەو بە باشی دەزانێت چۆن کۆنترۆلی کێشەکان بکات و بە باشی بەرگەی هەموو فشارەکانیش دەگرێت، چونکە ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئەو یانەیە بووە و بە باشی شارەزای بارودۆخی یانەکەیە”.

چەند پاڵێوراوێکی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە کاتی بانگەشەدا رایانگەیاندووە چاڤی وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button