ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ماڵپەری ترانسفێرمارکێت ریزبەندی گۆڵکارانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

یاریگا
ماڵپەری ترانسفێرمارکێت لیستی گۆڵکارانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و لیۆنێل میسی گۆڵکاری بارسێلۆنا بە تۆمار کردنی 11 گۆڵ پێشەنگایەتی گرتووە.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ بەسەر ساڵی 2021، ریزبەندی ئەو یاریزانانە بڵاوکرایەوە کە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا و هەروەها خولی پورتوگاڵیش زۆرترین گۆڵیان تۆمار کردووە، گۆڵکارەکەی بلاوگرانا پێشەنگی گرتووە و لە پاش ئەویش ئێرلینگ هالاند بە تۆمار کردنی 10 گۆڵ لە پلەی دووەم.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەم لیستەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکارەکەی یۆڤێنتۆس بە تۆمار کردنی نۆ گۆڵ لە 14 یاریی، پلەی هەشتەمی گرتووە و لە دوای مەهدی تارەمی گۆڵکاری ئێرانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی دێت.

Back to top button