چامپیۆنزلیگ

تۆنی كرۆس كەریم بێنزیما هەڵدەبژێرێت بەسەر مباپێ و هالانددا

یاریگا-

تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیكردەوە باسی گواستنەوەكانی داهاتوو بكات لەگەل هەردوو یاریزان كیلیان مباپێی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و ئیرلینگ هالاندی ئەستێرەی بروسیا دۆرتمۆند.

ئەو دوو ئەستێرەیە پەیوەست بوون بە پەیوەندیكردنیان بە مێرینگیەوە بە پێی خواستی هاندەرانی یانە شاهانەكە ، بەتایبەت لە كاتێكدا كە یانەكە لە گواستنەوەكانی زستانە و هاوینەدا هیچ گرێبەستێكی ئەنجام نەداوە بەهۆی قەیرانی دارایی یانەكەوە.

ئەمڕۆ لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ئەتلانتای ئیتاڵی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكە كرۆس ووتی: یاریەكەی ئەتلانتا بۆ ئێمە وەك یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ وایە ، دەبێت بەرگریەكی باش بكەین ، ئەتلانتا یانەیەكی بەهێزن و یاریەكی سەخت دەبێت ، پێوویستە لە ناوەڕاستی یاریگادا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین تا بە ئەنجامێكی ئەرێنی لە یاریگا دەربچین.

ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە مباپێ یان هالاند هەڵدەبژێرێت بۆ پەیوەندیكردن بە یانەكەوە ووتی: هەردووكیان یاریزانی نایابن ، توانای سەرسوڕهێنەریان هەیە ، دەتوانن هاوكاری هەر یانەیەك بكەن كە یاری بۆ بكەن ، بەڵام كێشەكە ئەوەیە سبەینێ ناتوانن بەرامبەر ئەتلانتا یارمەتیمان بدەن.

پرسیار لە كرۆس كرا ئەگەر لە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ لێدانێكی ڕاستەوخۆ بگیرێت كام یاریزان دەستنیشان دەكەیت جێ بە جێی بكات هالاند یان مباپێ؟ ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی لە وەڵامدا ووتی: كەریم بێنزیما.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button