ئیتاڵیا

“رۆما خراپترین وەرز بەڕێدەکات”

ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی ئەم وەرزە بە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی یانەی رۆما ئیتاڵی دەزانێت.

لە خولی ئیتاڵی، رۆما سێ یاری ماوە و سبەی یەکشەممەش رووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆس دەبێتەوە.

فلۆرێنزی لە بارەی ئەوەی کە یۆڤی ٣٠ خاڵ لەپێش یانەکەوەیەتی رایگەیاند:

“ئەم وەرزە یەکێک بووە لە خراپترین شەش وەرزی رابردووم لە رۆما”

“ئێمە خاڵەکان لەدەست دەدەین کاتێک زۆر لە سەرکەوتن نزیکن”

“زۆر هۆکار هەن وا دەکەن یۆڤانتۆس بەو جۆرە لە پێش ئێمەوە بێت، بەڵام لە ئێستا دەبێت تەنها هەوڵ بدەین بێینەوە سەر هێڵە راستەکە”

“ئێمە دەزانین یاری نێوان یۆڤانتۆس  و رۆما مانایەکی زۆری بۆ ئەم شارە هەیە”

میلان لە یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە فیۆرێنتینا توانی سەربکەوێت و بێتە پلەی پێنجەم بە کۆکردنەوەی ٦٢ خاڵ، رۆماش خاوەنی ٥٩ خاڵە و پێویستی بە سەرکەوتنە.

هەرچی یانەی ئینتەر میلانە خاوەنی ٦٣ خاڵە و پلەی چوارەمی هەیە، ئەم سێ یانەیەش بۆ چوونە چامپیۆنزلیگی داهاتوو دەجەنگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button