ئه‌وروپائیسپانیا

کاردانەوەی زیدان لەسەر قسەکانی گاسپرینی

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ستایشی گاسپرینی راهێنەری یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا دەکات.

راهێنەرەکەی مێرنگی سەبارەت بە قسەکانی راهێنەری یانە ئیتاڵیەکە کە گوتوویەتی ئەگەر بەرامبەر ئەوان یاریی بکردایە تووشی گرفت دەبوون گووتی ” گاسپرینی راهێنەرێکی لێهاتوو و سەرکەوتووە، خۆشبەختانە من ناتوانم یاریی بکەم و وەکو یەختەیەکی تێکشکاوم لێهاتووە، ئەو کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە و کاتێک یاریزانی یۆڤێنتۆس بووم، راهێنەری تیپی لاوان بوو و چەندین یاریزانی پێگەیاند “.

زیدان لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد ئەوان بۆ بردنەوە لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئاتالانتا دەبنەوە و متمانەی بە توانای یاریزانەکانیشی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!