ئیسپانیا

لە سێڤییاوە دەرگا بە ڕووی بارسێلۆناداد داخرا

یاریگا- ڕامۆن ڕۆدریگۆ ڤێدریخۆ دەرگای بە ڕووی بارسێلۆنادا داخست و ڕەتی کردەوە بچێتە یانە کەتەلۆنیەکە.

ناوبراو کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بە “مۆنچی” ناسراوە، پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی سێڤییای بەدەستەوەیە و لە یانە ئەندەلووسیەکدا خاوەن سەنگی خۆیەتی.

لە ماوەی ڕابردوودا وا بڵاو کرایەوە کەی یەکێک لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی بارسا نیازی ئەوەی هەبووە لەگەڵ بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی دادێ، ئەوا مۆنچی دەهێنێته بلاوگرانا.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا کە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، ئەو بەڕێوبەرە وەرزشییە ڕەتی دەکاتەوە ئەرکەکەی لەگەڵ بارسادا بەگەڕ بخات و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە پۆستەکەی ئێستای لە سێڤییا و دووپاتیشی کردۆتەوە کە گوێ بەو شتانە نادات لە بارەیەوە دەوترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button