ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس و سەرۆکی یانەکەی کۆبونەوە

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای چاکبونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ لە کامپی ڤالدێبێباس چاوی بە سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەی کەوتووە.

جۆزێپ پێدرێرۆڵ لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، دوای چاکبونەوەی سەرۆکی شایانەکان، بەرگریکارەکەی ئەو یانەیە داوای بینینی کردووە، بۆ ئەوەی قسە لەسەر داهاتووی بکات و دوای راهێنانەکانی ئەمڕۆ، ئەو دوو کەسە چاویان بە یەکتری کەوتووە و چەند خولەکێک قسەیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر ئەم چاوپێکەوتنە ئاشکرا نەبووە.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button