ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی رامۆس ئاشکرا بوو

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بە هۆی ئەو نەشتەرگەریەی بۆ ئەژنۆی کراوە، چاوەڕێ دەکرێت مانگی ئادار بگەڕێتەوە یاریگاکان.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی مێرنگی چاوەڕێ دەکرێت بۆ هەشتی مانگی دهاتوو لە یارییەکەی بەرامبەر ئێلچێ بگەڕێتەوە، بەڵام لەسەر رێنمایی پزیشکی یانەکە داواکراوە پەلە لە گەڕانەوە نەکات، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرکردەکەی مێرنگی بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتالانتای ئیتاڵیا بەردەست بێت.

رامۆس کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، شەشی ئەم مانگە نەشتەرگەری بۆ کرا و ئەو کات وادەی گەڕانەوەی لە نێوان شەش بۆ هەشت هەفتە دیاریی کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button