ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سوارێز بۆ یەکەمجار هۆکاری جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

یاریگا
لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆروگوایی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ جاری یەکەم هۆکاری جێهێشتنی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات.

هێرشبەرەکەی ئێستای یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی گووت ” لە بارسێلۆنا گۆڕانکاری زۆر روویدا و منیش یەکێک بووم لەو گۆڕانکاریانە و منیش ئەم بابەتەم پەسەند کرد، بەڵام شێوازی بەرێکردنم زۆر ئازاریدام، چونکە دوای ئەم هەموو ساڵە یاریی کردنە، هەڵس و کەوتێکی باشیان لەگەڵ نەکردم، کارگێری ئەو کاتە پێیان گووتم تۆ تەمەنت بەسەر چووە و چیدیکە لە ئاست یانەکەمان نی، منیش رۆخێ بلانکۆسم هەڵبژارد بۆ ئەوەی بسەلمێنم تووشی هەڵەیەکی گەورە بوون”.

سوارێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت کە زۆر بیری میسی دەکات و رۆژانە پەیوەندیان لەگەڵ یەکتری هەیە و هیواشی خواست لیۆ لە لوتکە بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button