خوله‌کانی دیکە

وتنەوەی سروودی نیشتیمانی تورکیا، ئۆزیلی خستۆتە نێو مشتومڕێکەوە

یاریگا- وتنەوەی سروودی نیشتیمانی تورکیا لەلایەن مەسعوود ئۆزیلەوە، یاریزانەکەی خستۆتە نێو مشتومڕێکەوە.

قسە و قسەڵۆکەکان دوای ئەوە هات لە پێش دەستپێکی یاریی ڕابردووی فەنەرباهچە لە خولی تورکی، یاریسازەکە سروودی نیشتیمانی ئەو وڵاتەی دەوتەوە.

ئەوە کردەوەی ئۆزیل، مشتومڕی له ئەڵمانیا لێ کەوتۆتەوە و لەو میانەدە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەو وڵاتە ئەوەی وروژاندووە کە پێشتر ئۆزیل سووردی نیشتیمانی ئەڵمانیای نەدەوتەوە.

پاش ڕەخنە و هێرشەکانی سەری له دوای مۆندیالی 2108 و تۆمەتبارکردنی ئەو یاریزانه بە هۆکارێکی کاریگەری پشت ئەنجامه خراپەکانی هەڵبژاردەی مانشافت، ئۆزیل ئەو قسانەی وەک ڕەگەزپەرستی لێک دایەوە. لە کاتی پێوەندیکردنیشی بە فەنەرباهچەوە، ڕایگەیاند کە جارێکیتر لە ئەڵمانیا یاری ناکاتەوە و بۆ هیچ یانەیەکی ئەو وڵاتەش یاری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button