ئینگلتەرا

ئامانجی ئەم وەرزەی ئیڤەرتۆن چیە؟ ئانچلۆتی وەڵام دەداتەوە

یاریگا- کارلۆ ئانچلۆتی توانی دێربی مێرسیساید لە بەرژەوەندی تیمەکەی یەکلایی بکاتەوە دوای بردنەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەکەی یۆرگن کڵۆپ.

پاش یارییەکە، لە لێدوانێکی پەیامنێری سکای سپۆرتس کاتێک پرسیاری لێ کرا کە ئایا ئەم بردنەوه و ئاستە باوەڕ لای یاریزانەکانی دروست بکات بەوەی بتوانن لە تۆپ چوار کۆتایی بەم وەرزە بهێنن، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە وەڵامی دایەوە و گوتی: “پێم وابێ چوار یەکەمە نا، ئێمه بۆ یۆرۆپالیگ دەجەنگین. بێ گومان ئێستا ئێمە لە پلەیەکی باشین. ئەم جۆرە لە ئاست، له سەرووی هەموویەوە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باوەڕمان زیاد بکات.”

دوای هەفتەی 25ی خولەکە، ئیڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت. بە یارییەک کەمتر لە لیڤەرپوولی پلەی شەشەم بە هەمان خاڵ و، چێڵسی پلەی چوارەم کە 43 خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button