ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید.

ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە میوانی ڤایادۆلید لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی.

زێدان بۆ ئەو یاریە لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی بێبەش دەبێت لەوانە ڕامۆس ، كارڤاخال ، میلیتاو ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، ڤالڤێردی ، هازارد ، بێنزیما.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: میندی ، ڤاران ، ناچۆ ، ڤاسكێز

هێڵی ناوەند: كرۆس ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، ماریانۆ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button