ئیتاڵیائینگلتەرا

تۆمۆری : لامپارد هیچ شتێکی پێنەدەوتم

یاریگا-فیکایۆ تۆمۆری بەرگریکاری خوازراوی ئەیسی میلان تانە لە فرانک لامپاردی راهێنەری پێشووی دەدات.

تۆمۆری لەلایەن لامپارد بە جیهان ناسێندرا و هێشتا یاریزانی چێڵسییە  بەڵام دوورخستنەوەی فرانکی بەهەلزانی بۆ هەڵڕشتنی  دەردی دڵی خۆی و بۆ تەلەگراف وتی

هەمیشە سوپاسگوزارم بۆ ئەو هەلەی لامپارد بۆ منی رەخساند، رەنگە پێی وابووبێت تەنها لەبەر ئەوە، ئیتر قبوڵی دەکەم بەڵام من هەستم دەکرد کێشەی تایبەتی لەگەڵ مندا هەیە و تێگەیشتن لێی ئەستەم بوو. تەنانەت نازانم چی  روویدا ئەوەندە نەبێت کە دوورخرامەوە لە چێڵسی بێ ئەوەی پێم بڵێن بۆ. هەمیشە هەوڵم دەدا زیاتر لە توانای خۆم پێشکەش بکەم کەچی هیچی پێ نەوتم و روونکردنەوەم وەرنەگرت.

ماوەی خواستنەکەی فیکایۆ هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت بەڵام رۆسۆنێری مافی گواستنەوەی هەمیشەیی هەیە  بەرامبەر ٢٥ ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button