تێنس

جۆکۆڤیج: هەڵەکانی من گەورەتر سەیردەکرێن وەک لە یاریزانانی دیکە

یاریگا-نۆڤاک جۆکۆڤیج پێی وایە نادادپەروەری هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا لەلایەن میدیا و لایەنە فەرمییەکان.

لە میانەی پاڵەوانێتی ئوستراڵیای کراوە، ناوبراو خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی کۆتایی و ٣٠٠هەمین بردنەوەی گراند سلامی خۆی تۆمارکرد. هەمیشە کردەوەکانی ئەو یاریزانە باسی میدیاکانی ئەو وەرزشەن، کاتێکیش لەوبارەیەوە پرسیاری لێککرا، ئەستێرە سڕبییەکە وتی ”

کەس لە میدیا و رۆژنامەکان ناتوانێت رۆحییەتی من بشکێنێت، پەیوەندیم لەگەڵ رۆح و ویژدانی خۆم لەوە قوڵترە کە هیچ هەواڵێکی خراپ یان رەخنەی خەڵک بتوانێت من بشکێنێت. دەزانم من کێم و چیم و لەکوێم و لەکوێوە هاتووە و بۆ کوێ دەڕۆم. من دەتوانم سوپاسگوزاربم، دەتوانم داوای لێبوردن بکەم کاتێک هەڵە بم، بەڵام هەڵەکانی من کەمتر لێخۆشبوونیان هەیە بەراورد بە یاریزانانی دیکە و ئەستێرە وەرزشییەکانی دیکە”.

ساڵانێکە باس لە نادادپەروەری  فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنس دەکرێت بەرامبەر بە جۆکۆڤیج بەهۆکاری سیاسی و نەتەوەیی ئەو یاریزانە لە پاڵ هەوڵەکانی بۆ نیشاندانی راستییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button