ئیسپانیا

مەرجەكانی گرێبەستەكەی سوارێز ئەتلەتیكۆ مەدرید نیگەران دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆی ئیسپانیا شۆكێكی گەورەی لە بارەی بڕگەیە لە گرێبەستەكەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای لەگەل ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاشكرا كرد.

وەرزی ڕابردوو هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە بارسێلۆنای جێهێشت و ڕووی كردە ئەتلەتیكۆ مەدرید ، لە ئێستاشدا پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەی گرتووە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی سوارێز بە كۆمەڵێك بڕگەوە گرێبەستەكەی لەگەل ڕۆخی بلانكۆس واژۆ كردووە.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ڕوونكردەوە دوای تۆماركردنی 15 گۆڵ لە لیگا یەك ملیۆن یۆرۆی پێ دەدرێت.

لەگەل ئەوەشدا گرنگترین بارودۆخی نیگەرانی لای ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەوەیە هێرشبەرەكە توانای ئەوەی هەیە لە هاویندا بە خۆڕایی یانەكەی جێبهێڵێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!