ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید نایەوێت بگەڕێتەوە

یاریگا
مارتن ئۆدیگارد، ناوەڕاستکاری نەرویجی یانەی ریال مەدرید کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئارسێناڵ دەکات، ئارەزووی مانەوە لە لەندەن دەکات.

ناوەڕاستکارەی گەنەرز بە رۆژنامەی سەنی بەریتانی گوتووە ” لێرە لە لەندەن زۆر خۆشحاڵم، ژیان لەم شارە نایابە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەم، هیوادارم بتوانم لەگەڵ یانە نوێیەکەم بەردەوام بن و ناسناوەکانیش بەدەست بێنین، دڵنیاشم دەتوانم تا ئەو کاتەی لێرەم، خزمەتێکی باشی یانەکەم بکەم “.

ئۆدیگارد دوای کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی لالیگا، ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و بە شێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ئارسێناڵەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button