ئه‌وروپا

نەیمار هانی میسی دەدات بارسێلۆنا جێبهێڵێت

یاریگا-  

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ، نەیمار دا سێلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ، داوای لە لیۆنێل میسی هاوتیمی پێشووی كردووە ، كە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە پاریسەوە بكات.

گرێبەستی میسی لە كامپ نۆو لە كۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت و تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەداوە لەسەر داهاتووی.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ” لیكیپ ” لەم دواییانەدا نەیمار پەیوەندی بە میسیەوە كردووە و باسی لە جوانی ژیان كردووە لە پاریس ، هەروەها چێژ وەرگرتن لەیاریكردن بۆ پاریس ، بۆ ئەوەی بیهێنێتە ئەو باوەڕەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ نەكاتەوە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستە ڕوو كە میسی بڕیاری خۆی نادات تا ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا نەزانێت ، بەڵام پاریس دەیەوێت لە ڕێگەی نەیمارەوە ئەفسانەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

شایەنی باسە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕۆژی سێ شەممە بارسێلۆنا میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button