ئه‌وروپائیسپانیا

دوو یاریزانی ریال مەدرید بە تەواوەتی لە پێکانیان رزگاریان بوو

یاریگا
لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، کاراڤاخال و ڤازکێز بە تەواوەتی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەیان کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، لە ئامادەکارییەکانی ئەمڕۆی شایانەکان هەر یەکە لە دانی کارڤاخال و لوکاس ڤازکێز بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان کرد و بە تەواوەتی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا ئامادەن و دەتوانن بەشداری بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، ئەم دوو یاریزانە ئەگەر لە راهێنانەکانی سبەی شەممە تووشی هیچ کێشەیەک نەبن، ئەوا بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەیان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!