جیهان

ئەستێرەیەكی بایرن میونشن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێش چەند كاتژمێرێك لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

یانەی بایرن میونشنی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر تایگەرسی مەكسیكی.

تۆڕی سكای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشكرایكرد ئەنجامی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەستێرە ئەڵمانیەكە ئەرێنی دەرچووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

بەوەش یاریزانەكە لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بێ بەش دەبێت و یانە ئەڵمانیەكە لە تواناكانی ناوبراو بێ بەش دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button