ئینگڵته‌راگرنگترین

مانچێستەرەکەی گواردیۆلا ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆمارکرد

شەوی رابردوو یانەی مانچێستەر سیتی بە راهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا سەرکەوت بەسەر سوانزی سیتی بە ئەنجامی ٣-١.

بەوەش بوون بە یەکەم یانەی ئینگلیزی لە مێژوودا کە بتوانن ١٥ یاری دوای یەک سەرکەوتن بەدەست بهێنن لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.

گواردیۆلا دوای یارییەکە وتی “ئەمە نیشانی دەدات ئەم یاریزانانە چەند تایبەتن و لە ئێستاوە بیر لە بردنەوەی یاری دواتر دەکەینەوە، ئێستا ئەم ژمارە پێوانەییە هی ئێمەیە بەڵام رۆژێک دێت یانەیەکی دیکە دەیشکێنێت چونکە تۆپی پێ بەو جۆرەیە”.

لە سەرەتای مانگی ١٢دا، مان سیتی لە ناوەڕاستی ریزبەندی پریمەرلیگدابوو، لە ١٥-١٢دا  بەرامبەر وێستبرۆمیچ بەرامبەربوون، ئەوەش کۆتا یاری ئەو یانەیە بوو کە تێیدا خاڵ لەدەست بدەن و ئێستا بە یارییەک کەمتر پێنج خاڵ لە پێش مانچێستەر یونایتدی خاوەن پلەی دووهەمن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!