ئیسپانیا

كومان: لێدانێكی سزامان بۆ هەژمار نەكرا

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان بەرامبەر سێڤییا.

سێڤییا لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بارسێلۆنا بباتەوە.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: لەو باوەڕەدام شایەنی ئەنجامێكی باشتر بووین ، بە باشی یاریمان كرد و چەندین هەلی گۆڵكردنمان ڕەخساند.

هەروەها ووتیشی: بەرامبەر یانەیەكی باش لە ڕووی ئاستی جەستەییەوە یاریمان كرد ، لێدانێكی سزامان بۆ هەژمار نەكرا و دیمەنەكە نەگەڕایەوە بۆ ڤار.

لە كۆتایشدا ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە سەبارەت بە گۆڕانكاریەكان ووتی: یانەكەم باش بوو ، هیچ ماندووبونێكیان پێوە دیار نەبوو ، هیچ هۆكارێك نەبوو كە گۆڕانكاری بكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button