ئینگلتەرا

مان سیتی ڕیکۆردێکی مێژوویی لەسەر ئاستی یانە ئینگلیزیەکان تۆمار کرد

یاریگا- یانەی مان سیتی ڕیکۆردێکی مێوویی نووسیەوە کاتێک ئەمشەویشی بەبردنەوە بەڕێ کرد.

لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا مان سیتی توانی بردنەوەی ژمارە 15ی تۆمار بکات لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کە ئەم جارە یانەی سوانزی سیتی کرده نێچیری خۆی.

بەو بردنەوەیە کە 3-1 بۆ کوڕانی پیپ گواردیۆا کۆتای هات، سیتیزنس بوو بە یەکەمین یانە له پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا درێژترین زنجیرەی بردنەوە تۆمار بکات بە بەراورد بە هەر یانەیەکیتری ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button