ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دوایین زانیاریی لەسەر پێکانەکەی دی ماریا

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا تووشی پێکان بووە و چارەنوسی نادیارە.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردووە، یاریزانەکەی شازادەکان لە خولەکی یازدەی یاریی شەوی رابردوو بە هۆی پێکان لە پاژنەی قاچی یاریگای جێهێشت و تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ یاریی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا کە بریارە هەشت رۆژی دیکە بکرێت دیار نیە، بریاریشە ئەو یاریزانە ئەمڕۆ پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر وادەی دوورکەوتنەوەی دیاریی دەکرێت.

بێجگە لە دی ماریا، خوان بێرنات و کەیلۆر ناڤاس ئەوانیش پێکانیان هەیە و ئەستەمە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button