ئیسپانیا

سۆلدادۆ بۆ كومان: تۆ گاڵتەچیت

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ناكۆكی نێوان ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕونالد كومان و هێرشبەری گرانادا ڕۆبێرتۆ سۆلدادۆی بڵاوكردەوە.

بارسێلۆنا توانی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە گرانادای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

سۆلدادۆ لە كومان توڕە بوو لەبەر ئەو ئاهەنگگێڕانەی راهێنەرە هۆڵەندیەكە دوای تۆماركردنی گۆڵەكانی بارسێلۆنا.

بەپێی ڕۆژنامەی ماركا سۆلدادۆ بە كومانی ووتووە: ” تۆ شێت و گاڵتەچی و خۆ بە زلزانیت ، پێوویستت بە خۆ بە كەم زانین هەیە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button