ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئیگهالۆ چووە یانەیەکی سعودی

یاریگا-ئۆدیۆن ئیگهالۆ یاریزانی پێشووی واتفۆرد و مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە شەبابی سعودییەوە کرد.

ئیگهالۆ بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بوو بەڵام دواتر ماوەی خواستنەکەی درێژنەکرایەوە و چووە شانگهای شینوای چینی، ئەمڕۆش بەفەرمی نێجیرییە ٣١ ساڵەکە یانەیەکی هەمیشەیی نوێی بۆخۆی هەڵبژارد.

شەباب لە ئێستادا لە یەکەمی خولی سعودی دێت پاش تێپەڕبوونی  زیاتر لە نیوەی خولەکە و لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە ناسناوی خولی وڵاتەکەی نەبردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button