ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسناڵ ٣٣ ملیۆن پاوەندی ساڵانەی بۆ گەڕایەوە

یاریگا-یانەی ئارسناڵ توانی  ٣٣ ملیۆن پاوەند بگەڕێنێتەوە سەر بودجەی یانەکە پاش فرۆشتن و دوورخستنەوەی چەند یاریزانێک.

گەنەرز تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئۆزیل کە موچەکەی ٣٥٠هەزار پاوەندی هەفتانە بوو لەگەڵ سێ یاریزانی دیکە ئەو بڕە پارەیەی بۆ گەڕاوەتەوە.

سەعید کۆلاسیناج گەڕاوەتەوە شاڵکێ  چیتر ناوی لە لیستی موچەی گەنەرزدا نیە، شکۆدران موستافی پەیوەندی بە هەمان یانەوە کردووە و موچەی ٩٠ هەزار پاوەندی هەفتانە بوو.

هەروەها سۆکراتیس گەڕایەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە ئۆڵیمپیاکۆسەوە کرد ، ئەویش موچەی هەفتانەی ٩٠ هەزار پاوەند بوو. بە کۆی گشتی گەنەرز ٣٢.٨ ملیۆن پاوەندی بۆ گەڕاوەتەوە.

لە بەرامبەر ئۆدیگارد هاتووەتە یانەکە کە موچەی نزیکەی  ١٠٠ هەزار پاوەندە بەڵام ئەمەیان بە خواستن تا کۆتایی وەرزە و ناچێتە خانەی بودجەی ساڵانەی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button