ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

بارسێلۆنا و گریزمان گەیشتونەتە رێکەوتن

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فڕەنسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاری بۆ بارسێلۆنا بکات.

ماڵپەری یۆرۆ یونایتد زانیاری دەستکەوتووە هێرشبەرە فڕەنسیەکەی رۆخێ بلانکۆس لەگەڵ بەرپرسانی بلاوگرانا گەیشتۆتە رێکەوتن و یانە کەتەلۆنیەکەش ئامادەیە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بە یانە مەدریدییەکە بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە گریزمان کە ئێستا موچەکەی 23 ملیۆن یۆرۆیە، ساڵی یەکەم لە بارسێلۆنا 17 ملیۆن وەردەگرێت و بۆ ساڵی دووەم دەگاتە 18 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button