ئه‌مریکائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: رۆما خزمەتەکانی یاریزانێکی بەدەستهێنا

یاریگا-یانەی رۆمای ئیتاڵی بەفەرمی گواستنەوەی بڕایان رینۆڵدی ئەمریکی راگەیاند.

بڕایان یاری بۆ یانەی داڵاسی وڵاتەکەی ئەنجام دەدا و بەرگریکاری باڵەکانە. سەرەتا بڕیار وابوو رووبکاتە بینیڤینتۆ یاخود یوڤێنتۆس بەڵام رۆما بەرامبەر ٧.٥ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی رفاند.

بڕایان دەبێتە پێنجەم گرانترین یاریزانی ئەمریکی لەدوای تیمۆ ویا، خۆزێ ئەڵتیدۆر، جۆن بروسک و کریستیان پوڵیسیج.

جیالۆڕۆسی ئەنجامەکانی ئەم دواییەی دڵخۆشکەرن و لە ئێستادا لە پلەی سێهەمی خولی ئیتاڵییە بە  ٤٠ خاڵ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button