ئه‌وروپائیسپانیا

ئیبراهیم بە یەکجاری وازی لە یاریی کردن هێنا

یاریگا
ئیبراهیم ئافالای، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا بە یەکجاری وازی لە یاریی کردن هێنا.

رۆژنامەی ئینتەرناشنالی هۆڵەندی بڵاویکردووە، ناوەڕاستکارەکەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوای حەوت مانگ نەیتوانی هیچ یانەیەک بدۆزێتەوە و دواجار لە تەمەنی 34 ساڵیدا بریاریدا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بێنێت و وازهێنانی لە یاریی کردن راگەیاند.

ئافالای کە بەرەگەز مەغریبیە لە ساڵی 2011 بەرامبەر سێ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و لە مانگی شەشی ساڵی رابردووش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤنی وڵاتەکەی کۆتایی هات و لەو کاتەوە بێ یانە بوو.

Back to top button