ئیسپانیا

سوارێز: هێرشبەر دەبێت سوود لە ماوەی بەهێزبوونی خۆی ببینێت

یاریگا-  لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە كادێز.

ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە كادێز بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە سوارێز ووتی: ئێمە زۆر باش ئەو سەختیانەمان دەزانی كە لەلایەن یانەی بەرامبەرەوە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ، ئەوان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بەتایبەت ئەلڤارۆ نیگریدۆ.

هەروەها ووتیشی: هەوڵماندا بەسەر ئەو بارودۆخەدا زاڵ بین ، سەخت بوو بەڵام كارمان لەسەركرد و لە كۆتاییدا توانیمان بردنەوە تۆمار بكەین و سێ خاڵی یاریەكە بەدەست بهێنین، هەرئەوەشمان دەویست.

گۆڵكارە ئۆرۆگوایەكە كە لە یاریەكەدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات ووتیشی: كاتێك هێرشبەرێك بەردەوام گۆڵ تۆمار دەكات مانای وایە لە بارودۆخێكی گونجاودایە ، دەبێت سوود لەو ماوەیە وەربگرێت و چێژی لێ ببینێت ،شتێكی زەحمەتە بەدرێژای ساڵەكە بتوانیت پارێزگاری لەو ئاستەت بكەیت ، بەڵام بەوپەڕی توانامەوە هەوڵ دەدەم هاوكاری یانەكەم بكەم.

شایەنی باسە ڕۆخی بلانكۆس لە پێشەنگی لالیگا دێن بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ و بە جیاوازی 10 خاڵ لە نزیكترین ڕكابەریەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button