ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید شكستەكەی دەخاتە ئەستۆی ناوبژیوان

یاریگا- ئیمیلیانۆ بوتراگینۆ ، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی ڕیاڵ مەدرید شكستەكەیانی خستە ئەستۆی ناوبژیوانی یاریەكە.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای تایبەت بە خۆی تووشی شكست هات بەرامبەر لیڤانتی لە میانەی یاریەكانی گەڕی 21ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە بوتراگینۆ ووتی: گومانم هەیە لە كارتە سورەكەی میلیتاو ، لەو كاتەدا ئۆدریۆزۆلا ئامادە بوو ، پێم وابێت لە یاساكاندا دەبێت یاریزانەكە هەلێكی ڕاستەقینەی هەبێت بۆ گۆڵ تۆماركردن ئینجا كارتی سووری پێدەدرێت ، بەڕای من. تەنها كارتی زەرد بەس بوو.

هەروەها ووتیشی: شتێكی سەختە یاریەكە لە خولەكەكانی سەرەتاوە بە یاریزانێكی كەمترەوە تەواو بكەیت ، لیڤانتی سوودیان لەوە وەرگرت ، ئەنجامێكی خراپ بوو بۆ ئێمە ، بەڵام وەرز هێشتا درێژە و زۆری ماوە.

سەبارەت بە لێدانە سزاكەی لیڤانتی ووتی: ئەویش لە دەرەوەی ناوچەی سزا بوو ، پێوویست بوو تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی ئەو لێدانە سزایە ڕەتبكاتەوە ، بەڵام ئەوە ڕووینەدا ، هەرچەندە یاریزانەكانمان داوایان كرد سوود لە تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی وەربگرێت ناوبژیوان بەڵام دووبارە نەیكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button