ئیسپانیا

فەرمی: دوو ئەستێرەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی دوو ئەستێرەی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەتلەتیكۆ ئامادەكاری دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كادێز ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی 21ی خولی ئیسپانیا.

لە پەڕەی فەڕمی تایبەت بە خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشبوونی هەردوو یاریزان یانیك كاراسكۆ و ماریۆ هێرمۆسۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند دوای كۆتا پشكنینە پزیشكیەكانی تایبەت بە ڤایرۆسەكە.

بەپێی ڕێنماییەكانی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی خولی ئیسپانی هەردوو یاریزان لە ماڵەكانی خۆیان كەرەنتین دەكرێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button