ئینگڵته‌را

كلۆپ پێكانی ئەستێرەیەكی یانەكەی ڕاگەیاند

یاریگا- یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئاشكرایكرد ئەستێرەی یانەكە جۆیل ماتیپ تووشی پێكان بووەو و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

لیڤەرپول توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە تۆتنهام بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی پریمەرلیگ، ماتیپ تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: پێكانەكەی ماتیپ ترسناكە و لەوانەیە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە لە پاژنەی پێیدایە، هیچ چارەسەرێكمان نەماوە لە هێلی بەرگری.

شایەنی باسە لیڤەرپول بەدەست پێكانی یاریزانەكانی لە هێلی بەرگریدا دەناڵێنێت دوای ئەوەی فابینهۆ و ڤان دایك و جۆ گۆمێز پێشتر تووشی پێكان بوون.

هەروەها ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پێوویستە ڕێدز لە گواستنەوەكانی زستانەدا بەرگریكارێك بگوازێتەوە دوای پێكانەكەی ماتیپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button