ئیتاڵیا

پێرلۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بۆ یاری داهاتووی یوڤێنتوس دوورخستەوە

یاریگا- ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات ، لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر سپال بڵاوكردەوە.

لە یاری چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا یوڤێنتوس بەرامبەر سپال یاری دەكات.

پێرلۆ بۆ ئەو یاریە ئەستێرەی یەكەمی یانەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و پاولۆ دیبالای دوورخستووەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یوڤێنتوس:

چیزینی ، بۆفۆن ، بنسۆلیۆ ، كیلینی ، دی لیخت ، ساندرۆ ، دانیلۆ ، كوادرادۆ ، بۆنۆچی ، دیمریال ، دی باردۆ ، دراجوسین ، فرابوتا ، ئارسەر ، ڕامزی ، ماكینی ، كیزا ، ڕابیۆ ، بیرناردێسكی ، فاجیۆلی ، كۆلۆڤیسكی ، مۆراتا ، دا جراكا.

بابەتی زیاتر

Back to top button