ئینگلتەرا

گواردیۆلا: گۆڵەكەی كانسیلۆ وانەیەك دەبێت بۆ خۆشمان

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە گۆڵەكەی جواو كانسیلۆ دەكرێت وانەیەكیش بێت بۆ خۆیان.

مانچێستەر سیتی توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە لە وێست برۆمیچ بباتەوە و لە خولەكی 20 دوای وەستانی یاریزانەكانی وێست برۆمیچ بەهۆی ئاماژەی یاریدەدەری ناوبژیوان بە بوونی ئۆفساید بەڵام هێرشەكە بەردەوام دەبێت و دەبێتە گۆڵی دووەم  بۆ سیتی دوای گەڕانەوە بۆ تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی ( دیمەنی گۆڵەكە ).

دوای یاریەكە پیپ ووتی: من لە ناڕەزایی یاریزانەكانی وێست برۆمیچ و ڕاهێنەرەكەیان تێدەگەم ، بەڵام بەم یاسایە دەبێت تا كۆتایی بەردەوام بیت ، مەوەستە لە یاریكردن چونكە ناوبژیوانی ڤیدیۆ دەتوانێت گۆڵەكە هەڵبوەشێنێتەوە.

هەروەها ووتیشی: ئەمە وانەیەكی گرنگە بۆ ئێمە ، ئەمڕۆ بەسەر وێست برۆمیچدا هات سبەی دەكرێت بەسەر ئێمەشدا بێت.

بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ سیتیزن پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووە بە جیاوازی خاڵێك لەگەل مانچێستەر یونایتدی دووەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button