ئیتاڵیا

بیۆلی: ئیبراهیمۆڤیچ داوای لێبوردنی كرد وەك پاڵەوانێكی گەورە

یاریگا- ستیڤانۆ بیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕایگەیاند زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی یانەكە داوای لێبوردنی كرد دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر ئینتەر میلان كارتی سووری وەرگرت.

لە یاری چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا ئینتەر میلان توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەی سی میلان بباتەوە.

لە كۆتاییەكانی گێمی یەكەمی یاریەكە هەردوو یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ و لۆكاكۆ بوو بە شەڕیان و هەردوو یاریزان كارتی زەردیان وەرگرت و لە گێمی دووەم دوای وەرگرتنی كارتێكی دیكە سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ كرایە دەرەوەی یاریگا.

لە دوای یاریەكە بیۆلی ووتی: ئەو داوای لێبوردنی كرد وەك پاڵەوانێكی گەورە ، ئاسان نەبوو بە یاریزانێكی كەمترەوە بەرامبەر ئینتەر یاری بكەین.

ئینتەر میلان چاوەڕوانی براوەی نێوان یوڤێنتوس و سپال دەكات لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button