ئه‌وروپا

گۆڵپارێزێكی پێشووی ئەرجەنتین گاڵتە بە میسی دەكات

یاریگا- هۆگۆ گاتی ، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گاڵتە بە لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەلبژاردەكە دەكات.

دوای یاریەكەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئێلچی كە یانە كەتەلۆنییەكە توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە بباتەوە گۆڵپارێزەكەی پێشووی تانگۆ هێرش دەكاتە سەر میسی.

دوای ئەو بردنەوە گاتی گاڵتە بە میسی دەكات  كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە و ووتی: هەموو جارێك بارسێلۆنا كە بە بێ میسی یاری دەكات دەیباتەوە ، ئامادەنەبوونی میسی وا دەكات سوود لە بەهێزیەكانی خۆیان ببینن.

شایەنی باسە ئەمە یەكەمجار نیە ئەو گۆڵپارێزە هێرش بكاتە سەر میسی و پێشتریش لە لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆی لاریدی ئەرجەنتینی ووتی: ئەگەر میسی لە سەردەمی پێلێ و ماڕادۆنا یاری بكردایە ، ئەوە لەسەر كورسی یەدەگ دەبوو ، باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بێگومان پێلێیە ، دوای ئەو ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ و كرۆیف و ماڕادۆنایە.

هۆگۆ گاتی

بابەتی زیاتر

Back to top button