ئیسپانیا

سوارێز بە ژمارەیەكی نایاب لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ڕۆناڵدۆ نزیك دەبێتەوە

یاریگا- لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە ژمارەیەكی نایاب لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئێستای یوڤێنتوس نزیك دەبێتەوە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڤالینسیا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 20ی خولی ئیسپانی.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان سوارێز گۆڵی ژمارە 12ی لەم وەرزەدا تۆمار كرد.

هەروەها گۆڵكارە ئۆرۆگواییەكە 12 گۆڵەكەی لە سەرەتا 15 یاری خۆی لە خولەكە تۆمار كردووە ، ئەوەش باشترین دەستپێكی یاریزانێكە لە دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2010 كە توانی لە سەرەتا 15 یاریدا 13 گۆڵ تۆمار بكات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

شایەنی باسە سوارێز بە هاوبەشی لەگەڵ یوسف نەسیڕی بە تۆماركردنی 12گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button