ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئینتەر میلانیش لەسەر دەنگۆی حەکیمی قسەی خۆی کرد

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەڕەشەکانی ریال مەدرید لەسەر گەڕاندنەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئیتاڵیەکە قسەی خۆی کرد.

جۆزێپێ مارۆتا بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لەسەر ئەو دەنگۆیانە گووتی ” هەندێ هەواڵ راستن و هەندێکیشیان ناراست، ئەو دەنگۆیانەی کە ئێستا بڵاوبونەتەوە بە هیچ شێوەیەک راست نین و ئێمە پێگەی خۆمان هەیە و هیچ کەسێکیش ناتوانێت ئەو پێگەیەمان لەناو ببات “.

ئەمڕۆ رۆژنامەیەکی ئیتاڵی بڵاویکردووە ریال مەدرید تاوەکو ئێستا پارەی تەواوەتی بابەتی گواستنەوەی حەکیمی وەرنەگرتووە، بۆیە هەڕەشەی گەڕاندنەوەی دەکەن، بەڵام یانە ئیسپانیەکەش ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button