ئیتاڵیائیسپانیا

بەیاننامەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە دەنگۆی كێشەكانیان لەگەڵ ئینتەر میلان

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمیان سەبارەت بە پەیوەندیكردنی ئەشرەف حەكیمی بە ئینتەر میلانەوە.

پێشتر چەند ڕاپۆڕتێكی ڕۆژنامەوانی لەوانە كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد ڕیاڵ مەدرید هەڕەشەی گەڕانەوەی حەكیمی دەكات ، دوای ئەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەل ئینتەر سەبارەت بە گرێبەستی یاریزانە مەغریبیەكە ناكۆكی تێكەوت و یانە ئیتاڵیەكە قیستی یەكەمی نەداوە بە ڕیاڵ مەدرید.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕیاڵ مەدرید سەرجەم ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە و ڕونیكردووەتەوە: سەبارەت بەو زانیاریانەی ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویكردووەتەوە لە بارەی بوونی گرژی و ناكۆكی لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان ، یانەكە دووپاتیدەكاتەوە تەواوی ئەو زانیاریانە دوورن لە ڕاستیەوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: هەرگیز ڕیاڵ مەدرید هیچ داواكاریەكی نەبووە لە ئینتەر ، مەرجەكانی گەیشتنمان بە بڕی ئەو مامەڵەیە لە گرێبەستەكەدا نووسراوە وەك هەر مامەڵەیەكی دیكە ، ئینتەر میلان هەمیشە هەمیشە پەیوەندیەكی نایابی هەبووە لەگەڵمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button