ئیتاڵیا

فەرمی: میلان یاریزانێكی چێلسی گواستەوە

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە شێوەیەكی فەرمی سێیەمین گرێبەستی لە گواستنەوەكانی زستانەدا ڕاگەیاند.

میلان سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی بەرگریكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی فیكاتۆ توموری بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز و لەگەڵ مافی كڕینەوەی.

بەپێی بەیاننامەكەی ڕۆسۆنێری بەرگریكارە ئینگلیزیەكە درێسی ژمارە 23ی یانەكە دەپۆشێت.

شایەنی باسە توموری سێیەم یاریزانە لە دوای ماندزۆكیچ و سوالیهۆ پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button