ئیتاڵیا

هەڵەیەکی تەکنیکی گەورەی رۆما لە جامی ئیتاڵیا

یاریگا-شەوی رابردوو رۆما لە جامی ئیتاڵیا ٢-٤ تووشی شکست هات بەرامبەر سپیزیا، بەڵام ئەگەر  یارییەکەشیان بە سەرکەوتن کۆتایی پێبهێنایە هەر بە دۆڕاو هەژماردەکران.

پاوڵۆ فێنسکای راهێنەری رۆما لەو یارییەدا شەش گۆڕانکاری ئەنجامدا و کەس هەستی پێنەکرد تا یارییەکە کۆتایی هات، بەڵام رۆما خۆی یارییەکەی لە نیوەی زیادکراودا دۆڕاند.

گورگەکان لە کاتی ئاساییدا چوار گۆڕانکاریان ئەنجامدا، دواتر لە نیوەی یەکەمی زیادکراو دوو گۆڕانکاری دیکەیان ئەنجامدا، ئەمەش پاش ئەوەی  دوو یاریزانی ئەو یانەیە لە خولەکەکانی ٩٠ و ٩١ بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.

هەرچەندە فیفا لە هەندێک بارودۆخدا رێگە دەدات بە گۆڕانکارییەکی زیادە لە نیوەی زیادکراو بەڵام ئەم یاساییە بۆ جامی ئیتاڵیا نیە.

سپیزیا سوودی لە کەمی یاریزانانی تیمی بەرامبەر وەرگرت و لە نیوەی زیادکراو دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و یارییەکە ٤-٢ کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button