فینیسیۆس: سروشتە بوێرەکەم یارمەتی یانەکەم دەدات کاتێک لە لێواری دۆڕان یاخود یەکسانبوونداین
یاریگا- ڤینیسیۆس جونیۆر بە متمانە بەخۆبوونی زۆرەوە دەدوێت، سەرەڕای زۆریی ڕەخنەکان لە دژی بەم دواییانە.
لە چاوپێکەوتنی گۆڤای Gafferی ئینگلیزی، لاوە بەڕازیلییەکەی ڕیاڵ مەدرید قسەی لەسەر چەند بابەتێک کرد و، بە متمانەی زۆرەوە دڵنیایی دا لەسەر شێوازی یاری کردنی و گوتی: “هەمیشە دبێ ئەوە بڵێم کە گەورەترین خاڵی بەهێزی من، ڕوونێتییە له بیرکردنەوە و ئەقڵمدا. هەرگیز و هەرگیز کۆڵ نادەم و هەمیشەی بەهێز ڕادەوەستم لەگەڵ ئەو شتانەی باوەڕم پێیەتی. ئەگەر سەیری 2020 بکەین بزانین چی فێر کردین. بۆیە دەبێ کەڵک لە هەموو ڕۆژێک و هەموو چرکەیەک وەربگرین چونکە سبەینێ هیچ مژدەیەکی پێ نییە.
له درێژەدا، ڤینی گوتیشی: “سورشتە بوێرەکەم یارمەتی یانەکەم دەدات کاتێ لەوەداین بدۆڕێین یان یەکسانبین. ناترسم لەوەی بە تۆپەوە ئازادانە یاریی بکەم، هەمیشەیش وا دەبم تا ئەو کاتەی خەڵک باوەڕم پێ دەکەن.”