ئیسپانیا

بەپەلە : میسی بۆ ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێت !

یاریگا – بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە کۆتا خولەکەکانی یاری کۆتایی سوپەری ئیسپانیا لیۆنێل میسی کارتی سووری وەرگرت .

میسی بۆ یەکەمین جار لەگەڵ بارسێلۆنا و دوای 753 یاری کارتی سووری وەرگرت .

بە پێی سەرچاوە ئیسپانیەکان سزایەکی توند چاوەڕوانی لیۆنێل میسی دەکات ، چونکە بە پێی مادەی 98 سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ، لێدانی بە ئەنقەست سزای راگرتنی ئەو یاریزانەی هەیە لە 4 یاری تا 12 یاری بە پێی قورسی لێدانەکە .

بەمەش چاوەڕوان دەکرێت میسی لە چەند یاری داهاتووی بارسێلۆنا بێبەش بێت لە لالیگا و جامی شادا .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!