گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

سەرۆکی (یو ئێف سی) دەیەوێت بە ئۆفەرێکی گەورە حەبیب بگەڕێنێتەوە مەیدانەکان

یاریگا-دانا وایت سەرۆک یو ئێف سی  تایبەت بە پاڵەوانێتییەکانی هونەرە جەنگییەکان بەنیازە ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی حەمید نورماگۆمیدۆڤ بکات تاوەکو جارێکیتر بگەڕێتەوە مەیدانەکان.

حەبیب لە مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو کۆتا یاری خۆی ئەنجامدا و شکستی جەستن گەیجی هێنا، دوای یارییەکە بە گریانەوە بەهۆی کۆچی دوایی باوکی وازهێنانی راگەیاند کە هاوکات راهێنەری بوو.

خافیێر مێندیزی راهێنەری ئێستای حەبیب بۆ سەن وتی “پێم وابێت دانا بەنیازە ئۆفەرێکی پێشکەش بکات کە نەتوانێت رەتیبکاتەوە، با راستگۆ بین چەند جار دانا واین ویستبێتی شتێک بکات تێیدا سەرکەوتوو نەبووە؟ زۆر کەم، چونکە ئەو هەموو شتێک دەکات بۆ ئامانجەکەی”.

مێندیز ئەوەشی نەشاردەوە کە دایکی حەبیب رێگرە و هەتاوەکو ئەو رەزامەندی نەدات ئەوا ئەستێرە موسڵمانەکە ناگەڕێتەوە مەیدانەکان “ئەگەر دایکی بڵێت نا، ئەوا روونادات بەڵام رەنگە دانا بتوانێت شتێک بکات کە دایکیشی رازی ببێت”.

حەبیبی رووسی تەمەنی تەنیا ٣٢ ساڵە و لە کۆی ٢٩ رووبەرەبوونەوەدا سەرجەمیانی بردووتەوە و هەرگیز تووشی شکست نەهاتووە.

Back to top button