ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: میلان یاریزانێکی گواستەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان یەکەم گرێبەستی زستانەی خۆی ئەنجامدا و سۆوالیهۆ مێیتێی فەڕەنسی گواستەوە.

مێیتێ ناوەڕاستکاری یانەی تۆرینۆیە و بە خواستن پەیوەندی بە رۆسۆنێرییەوە کردووە بەرامبەر بە یەک ملیۆن یۆرۆ، میلان دوای وادەی خواستنەکەی مافی کڕینەوەی هەمیشەیی هەیە بە ٧ ملیۆن یۆرۆ.

مێیتی ئەمڕۆ گەیشتە یانە نوێیەکەی بۆ پشکنینی پزیشكی و دواتر بۆ میدیاکان وتی “ئامادەم بۆ یاریکردن بۆ یانەیەکی گەورە، میلان لە پێشەنگی خولی ئیتاڵییە و هەوڵدەدەین تا کۆتایی وەرز لەوێ بمێنێتەوە.

ناوبراو تەمەنی ٢٦ ساڵە و بەر لە پەیوەندیکردن بە تۆرینۆ، یاری بۆ مۆناکۆ و لیلی وڵاتەکەی ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button