ئیسپانیا

ڕیكی: داوای كۆتا لێدانی یەكلاكەرەوەم كرد

یاریگا- ڕیكی بویگ یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ڕیاڵ سۆسیداد و گەشتنیان بە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

ڕیكی وەك یاریزانی یەدەگ بەشداری كرد و كۆتا لێدانی یەكلاكەرەوەی جێبەجێ كرد و توانی گۆڵ تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە یاریزانە ئیسپانیەكە ووتی: كومان چوار یاریزانی یەكەمی بانگهێشت كرد بۆ لێدانە یەكلاكەرەوەكان و منیش داوای پێنجەم لێدانم كرد.

هەروەها ووتیشی: كاتێك تۆپەكەم لێدا بە باوەڕەوە جێبەجێم كرد و دڵنیا بووم بۆ گۆڵ دەڕوات.

لە كۆتایشدا یاریزانە 21 ساڵانەكە ووتیشی: هەرگیز زەردەخەنەكەم لەبیر ناكەم ، ئەگەر كومان چانسی بەشداریكردنی پێدام ئەوا سوودی لێ وەردەگرم ، هەمیشە دەمویست لە تیمی یەكەم بم.

بابەتی زیاتر

Back to top button