ئه‌وروپائیتاڵیا

ئۆتۆمۆبێلەکەی بۆ شوشتن برد، بەڵام بە وێرانی بۆیان گەڕاندەوە

یاریگا
فێدریکۆ مارکێتی، گۆڵپارێزی یانەی جێنەوای ئیتاڵیا ئۆتۆمۆبێلە گرانبەهاکەی بۆ شوشتن برد، بەڵام بە تێک و پێکی رادەستیان کردەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە، گۆڵپارێزەکەی جێنەوا دوێنێ بە مەبەستی شوشتنی، ئۆتۆمۆبێلەکەی بۆ شوشتنگەیەکی نزیک کامپی راهێنانەکانی یانەکەی برد، بەڵام کارمەندێکی شوشتنگە کە شارەزای لێخورینی فێراریەکەی نەبوو، لە کاتی گواستنەوەی کۆنترۆلی لەدەستدا و خۆی بە چەندی ئۆتۆمۆبێلی دیکەدا کێشاند و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.

فێراریەکەی مارکێتی نرخەکەی 300 هەزار یۆرۆیە و هیچ کەلکی لێخورینی نەماوە.

Back to top button