ئیسپانیا

ئیتۆ شوێنگرەوەی مێسی دەستنیشان دەکات

یاریگا- ساموێل ئیتۆ ئەستێرەی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا شوێنگرەوەی ڕاستەقینەی لیۆنێل مێسی لە یانەکە دەستنیشان دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، ئەفسانە کامیرۆنییەکە دەڵێ: “پێم وایە ئانسو فاتی باشترینە، شتانێکی باوەڕپێنەکراو ئەنجام دەدات. هەر بۆیە پێویستە لەسەر یانەکە بیپارێزن و بە باشیی ئاگایان لێ بێ. هیوادارم فاتی ئەو کەسەبێ شوێنی مێسی بگرێتەوە.”

ئەستێرە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ماوەیەکەی زۆرە بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا دوورکەوتۆتەوە و پێشبینی دەکرێ مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button