ئه‌وروپائیسپانیا

فرۆکەوانێک گیانی شاندی یانەی ریال مەدرید خستووەتە مەترسیەوە

یاریگا
گەشتەکەی شاندی یانەی ریال مەدریدی بۆ شاری پامپلۆنا سەرەرای خراپی رەوشی کەش و هەوا، لەسەر بریاری فرۆکەوان بووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە، شاندەکەی شایانەکان لە کاتێکدا بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا گەشتی شاری پامپلۆنایان کرد، دۆخەکە زۆر دژوار بوو و بارینی بەفرێکی زۆر، زۆربەی گەشتە ئاسمانیەکانی وەستاند بوو، بەڵام لەو کاتە فرۆکەوانی فرۆکەکەی ئەو یانەیە بریاریدا کە گەشتەکەی بەبێ کێشە ئەنجام دەدات، سەرەرای ئەوەی فرۆکەکە بە هۆی کەش و هەوا نزیکەی چوار کاتژمێر لە ئاسمان مایەوە.

لەلایەن خۆیەوە خۆزێ لویس ئابالۆس وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئیسپانیاش هەواڵەکەی پشت راستکردووەتەوە و دەڵێت لەسەر بریاری فرۆکەوانەکە گەشتەکە ئەنجامدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button